ئەتلەیکۆمەدرید بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەکانی لا لیگا
ئەتلەیکۆمەدرید بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەکانی لا لیگا لە دەستپێکی خولی لالیگای ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەست هێنا.
لە هەفتەی ٣٤ ی خولی ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای ڤیسەنتی کالدیرۆنی تایبەت بەخۆی میوانداری ئیلچی کردوو بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر توشی شکستی کرد. گۆڵەکانی یاریەکە یاریزانی بەڕازیلی میراندا بە لێدانی سەر لە خولەکی ٧٢ و دییگۆ کۆستا بە لێدانی سزا لە خولەکی ٩٠ دا تۆماری کرد. لە خولەکی ٥١ دا داڤید ڤیا لێدانێکی سزای بۆ ئەتلەتیکۆ لە دەست دا. بەم ئەنجامە ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ٨٥ خاڵ لە پێشەنگی خولەکە دێت و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدی دووەمەوەیە کە یاریەکی کەمتر ئەنجام داوە.
ئا: شاهۆ فایق
PM:09:31:26/04/2014