ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه چه‌كدارانى داعش له گوندى تهریهتاغ له سنورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى له‌سه‌ر قه‌زاى خانه‌قین شه‌ش هاووڵاتی رفاند كه دوانیان كوردن.
سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند" چەکدارانی داعش دوو شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان رفاندووە، کە خەڵکی خانەقینن و هەردووکیان بران، هاوکات چوار کەسی دیکەشیان رفاندووە، کە خەڵکی ناحیەی قەرەتەپەن".
چەکدارانی داعش رێگەیان لە چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەی هاوڵاتیان گرتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی جل و بەرگی هێزە ئەمنییەکانیان پۆشیوە، هەستیان پێنەکراوە چەکداری داعشن.
ماوەیەکە جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەرهەڵداوەتەوە و ناوبەناو پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەدەن .