ئەمشەو رێكخراوى تهندروستیى جيهانی، بارى لهناكاوى بۆ بهرهنگاربوونهوى ڤايرۆسى كۆڕۆنا له تەواوی جيهان راگهياند.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی باری نائاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە تەواوی جیهان راگەیاند و لەهەمانکاتدا رایدەگەیێنێت، لەدەرەوەی چین کەس بە کۆرۆنا نەمردووە.
تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند "هۆکاریی سەرەکیی ڕاگەیاندنی تەنگاوی جیهانی بۆ ئەو ڕووداوانە نییە کە لە چین ڕوودەدەن، بەڵکو لەبەر ئەو ڕووداوانەی پەیوەست بە کۆرۆانیە کە لە ولاتانی دیکە ڕوودەدەن".
ڕاشیگەیاندووە" لەگەڵ ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی چین لە چەندی وڵات بڵاوبووەتەوە بەڵام هیچ کەس لە دەرەوەی چین بە ڤایرۆسەکە نەمردووە".
تا ئێستا له ١٨ وڵات ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووهتهوه، بەپێی دواین ئامار، ١٧٠ کەس بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی هەشت هەزار کەسی دیکەش توشی ڤایرۆسەکە بوون.
شاری وهان-ی چین بە سەرچاوەی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دادەنرێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێ و نەناسراوە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دا بڵاوبووەوە.