فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەو راگەیەندراوە رەتدەكاتەوە كە ماڵپەڕی پەرلەمان بە ناوی لیژنەی بەدواداچوون بۆ دۆسێی كوشتنی مەجید ئیبراهیم پێشمەرگەی یەكێتی بڵاوكراوەتەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە:
ڕاگه‌یەندراوێک له فراكسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان
دوای روداوی گیان لەدەست دانی پێشمەرگە مجید ابراهیم هەروتی لە زیندانی ئاسایش و سکاڵای کەس و کارەکەی، په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیان لەدەست دانەکەی، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه به بێ ئاگاداری ته‌واوی ئه‌ندامانی لیژنه ڕاگه‌یێندراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا كه ڕاگه‌یدنراوه‌كه په‌سه‌ندكراوی كۆی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه نییه، نوینەرانی ئێمە بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو راگەیێندراوە نین و هێشتا ئه‌نجامی كۆتای دادگاش ڕانه‌گه‌یێندراوە.
ئێمه پێمان وایه كه ئه‌م ڕاگه‌یێندراوە زۆر په‌له له بڵاوكردنه‌وه‌ی كراوه، و مه‌به‌ستێكه بۆ به‌لا ڕێدابردنی ڕای گشتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ناوبراو.
هاوكات، ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان موكوڕیین له‌سه‌ر به‌دواداچوونی دۆسیه‌كه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی دادگا دەکەین. ئەرکی لیژنەی پەرلەمانی بەدواداچوونە، و بەهیچ شێوەیەک ئەرکی لیژنەی پەرلەمان نیە ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنێت لە حاڵتێکدا دۆسیەکە لە دادگایە، بۆیە هه‌ر ڕاگه‌یێندراو و لێدوانێكی پێشوه‌خته له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان ۳۰ -۱-۲۰۲۰