ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە وڵاتی بەریتانیا و دووحاڵەتی توشبون بە نەخۆشیەکە لەو وڵاتە تۆمارکران.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ی کانوونی دووەمی ٠٢٠٢، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بەریتانیا رایگه‌یاند" دوو ئه‌ندامی یه‌ك خێزان دوای ئەوەی گوومانی ئەوەیانلێدەکرا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن، پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا، دەرکەوت کە هەردووکیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئاماده‌كاری و رێكاری تایبه‌ت گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا.
به‌مشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه گه‌یشته ٢٣ وڵات و به‌پێی داوائاماری به‌رپرسانی چین تا ئه‌مڕۆ ٢١٣ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و نزیكه‌ی ١٠ هه‌زاری تر تووشبوون.