پارێزگای هەولێر روونكردنەوە لەسەر هەڵمەتی بڕینی كارەبای زیادەرۆ دەدات


راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رونکردنەوەیەکی لەسەر هەڵمەتی بڕینی کارەبای زیادەڕۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەستنی پێوەری كارەبا بۆ ئەو یەكانەی بەزیادەرۆی دروستكراون بەردەوام دەبێت بەبێ ئەوەی هاوڵاتیان غەرامەبکرێن".

 

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر روونكردنەوەیەك سەبارەت بە هەڵمەتی برینی كارەبای زێدەرۆی بڵاو كردەوە و چەند خاڵێكی خسۆتە ڕوو كە بەم جۆرەیە:

 

1- هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵمەتی برینی كارەبای زێدەرۆی لە رێكەوتی 2/2/2020ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەكەینەوە كە پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆئەو یەكانەی بەزێدەرۆی دروستكراون بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ غرامەیەك بكرێن . لەهەرشوێنێكیش لیژنەكانی بڕینی كارەبای زێدەرۆی بینیان پێوەر بۆئەو یەكانە نەبەسترابوو كەتەجاوزن ۰ نیشتە جێبوون بێت یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی ، كارەباكەیان بەشێوەیەكی كاتی دەبڕن تائەو كەسە لەزووترین كات پێوەر دەبەستێت ، بەڵام هیچ غرامەیەك ناكرێت .

 
2- سەبارەت بەیەكەكانی نیشتەجێبوون كە تاپۆیان هەیە هەروەها شوێنەكانی بازرگانی یان كشتوكالی كە مۆلەتیان هەیە . ئەوانەش دەتوانن بەردەوام بن لە لابردنی زێدەرۆیی لەسەركارەبا ، هیوادارین بەرەزامەندی خۆیان و پێش گەیشتنی تیمەكانمان لای ببەن . بۆئەوەی غەرامەنەكرێن و رێو شوێنی یاسایان بەرامەبەر نەگیرێتە بەر.

 
3- ئەو هاولاتیانەش كە پارەی كارەبایان زۆر لەسەر كۆبۆتەوە بۆیان دەكرێت بە 12قیست ئەگەر ئامادەبن بۆدانی ئەو قەرزانەی لەسەریانە .

 
4- ئەو هاوڵاتیانەی خۆیان فەرمانبەرن لەمەودوا پێویست ناكات كەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆمامەلەی بەستنی پێوەر ، تەنها پالپشتیەكی فەرمانگەكەی خۆیان بێبێت كە مووچەی تێدا نووسرا بێت .

 
5- ئەو هاولاتیانەی كەفەرمانبەرنین دەتوانن كەفیلێك ببەن ، بەڵام هیچ مەرجێك بۆرێژەی مووچەكەی داناندرێت وئەو مەبلەغانە هەڵگیراون كە پێشتر داندرابوون .

 
ئەو خالانەش لەپێناو كارئاسانی بۆهاوڵاتیان لەكۆبوونەوەی پارێزگای هەولێر لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بڕیاریان لەسەردراوە .



PM:03:16:31/01/2020