له وڵاتى ڕوسیا، دوو حاڵه‌تى توشبون به نه‌خۆشى كۆرۆنا تۆماركران، حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش سنوره‌كانى به‌ڕووى چیندا داده‌خات و سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان ڕاده‌گرێت.
تاتیانا گالیكۆڤا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا رایگه‌یاند" دوو حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه و تووشبووه‌كان دوو هاوڵاتی چینن".
وتیشى" یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كان له هه‌رێمی زهبایكاڵ و ئه‌ویدیكه‌یان له پارێزگاى تیومێنسكى تۆمار كراون و هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه دوو هاووڵاتی چینن و له رووسیا ماونه‌ته‌وه".
به‌مشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه گه‌یشته 24 وڵات و به‌پێی دوائاماری به‌رپرسانی چین تا ئه‌مڕۆ 213 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 10 هه‌زاری تر تووشبوون.