هەپەگە: لە خواکورک ٤ سەربازی تورک کوژران

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکان لە خواکورک و چەلێی سەر بە جولەمێرگ لە باکوری کوردستان، دژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" گەریلاكانیان لە خواكورك و چەلێ، دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامداوە و چوار سەرباز كوژراون، دوای چالاكییەكە بە چەكی قورس ناوچەكەی تۆپباران كردووە".

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكەدا ئاماژەی بەوەکردووە"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٣٩ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمی پاراستنی میدیا لەدژی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گردی شەهید دەرویش چالاکیان ئەنجامدا".

 

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" لە چالاکیەکەدا کە بارەگاکانی دوژمن کرانە ئامانج، سەنگەرەکانیان بە تەواوی ڕووخێنران و بە پێی زانیاریەکانمان ٤ سەربازی دوژمن کوژراون. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە چەکی قوڕس هەرێمەکەی تۆپباران کرد و سەربازە کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرۆسکی لە هەرێمەکە دوورخستەوە".

 

ڕاشیگەیاند" ئەمڕۆ کاتژمیر ٩:٤٠ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆردینە چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورە بەر سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن کەوت. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە".

 

 

 

 



PM:07:43:31/01/2020