ڤیدیۆ.. خانمە پێشکەشکارێک لە هەوڵێکی کووشتن رزگاری دەبێت

خانمە پێشکەشکار ئیشتیاق عادل لە کەناڵی " ئاسیا" لە ڤیدیۆیەکەدا باس لەوە دەکات کە لەهەوڵێکی کووشتن رزگاری بووە.


ئیشتیاق عادل پێشكەش كاری بەرنامەی "شەباب" لە كەناڵی ئاسیا لەلایەن چەند كەسێكەوە كە دەموچاویان پۆشی بوو و لەسەر ماتۆڕ سكیل بوون، لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا تەقەیان لێكرد بریندار کرا.


ئەو پێشکەشکارە دوای بریندارکردنی ڤیدیۆیەکی برینداربوونەکەی لە نەخۆشخانە بڵاو کردەوە.



ئیشتیاق عادل لە تۆڕی ئینستاگرام نوسویەتی ":بە چی تاوانێت خوێنمان دەڕژێنرێت، ئەمڕۆ رووبەڕووی تەقەلێكردن بوومەوە لە بەردەم ماڵەكەی خۆم".








PM:09:38:31/01/2020