کەشناسی: بارانبارینی بەلێزمە لە هەولێر و شاخەکان بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ئێستادا بارانی بەلێزمە و هەندێ جار نمە باران هەورە تریشقە لە هەولێر و دهۆک بەردەوامە پاشان کاریگەریەکەی لاواز دەبێت لە سەر ئەم دووپارێزگایە".

هەروەها لەو راگەیاندنە هاتووە " ئەو شەپۆلە بە ئاراستەی لای پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەور و بەری و پارێزگای کەرکوک وهەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان پێش بینیش دەکرێ ڕێژەی باران بارینەکە زیاتر بێت لە لەهەندێ ناوچە وەکو سۆران و چۆمان و ڕانیە و دەورو بەری لە گەڵ بارینی بەفر لە قەزا و ناحیەکانی ناوچەشاخاویەکان".

هاوکات کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە..

 

 


PM:10:17:31/01/2020