ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سبەی کۆدەبێتەوە

بڕیارە دوانیوەڕۆی شەممە ١ ی شوبات ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی دووەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مستەفا چاوڕەش بەتەمەنترین و سەرۆكی كاتیی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی راگەیاند " كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆ كردنە لەبارەی رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆ و سەرەتا بڕگە ئەساسییەكان قسەیان لەبارەوە دەكرێت".

 

کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە کاتژمێر ٢ ی پاشنوەڕۆ، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ یادی شەهیدانی یەكی شوبات کە هەردوو مەڵبەندی یەکێتی و لقی پارتی لە هەولیر تەقێنرانەوەو چەند کادیرێکی باڵای هەردوولا گیانیان لەدەستدا.

 

لەیەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی لیژنەیەکی ٢٠ ئەندامی پێکهات بۆ ئامادەکردنی پرۆژەی دەسەلآتەکانی ئەنجومەنەکە لە پەیڕەوی ناوخۆدا.



PM:11:39:31/01/2020