گریان چاو لە كوێربون دەپارێزێت

توێژینەوەیەكی ئەڵمانی , كە لەسەر گریان ئەنجامدراوە دەریخستووە، گریان سودی تەندروستی بۆ چاو هەیە و ئەگەری لەدەستدانی هەستی بینین كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەكە دەریخستووە كە ژنان ساڵانە 64 جار دەگرین، بە ڵام گریان لای پیاوان , لە ساڵێكدا تەنها 17 جارە , هۆكارە ئەو جیاوازیەش دەگەڕێتەوە بۆ بونی ماددەی برۆلاكتین كە ڕێژەكەی لە ژناندا زیاترە.
توێژەرەكان ئاماژە بەوەش دەكەن كە كاتی گریانیش بە هەمان شێوە جیاوازی هەیە , ژنان 6 خولەك دەگرین , بەڵام ئەم كاتە لای پیاوان تەنها 4 خولەكە.
كۆتای توێژینەوەكە باس لەوە دەكات كە گریان لای ڕەگەزی مێ هۆكارەكەی هەست و سۆزە , بەڵام پیاوان تاوەكو ڕوداوێك زۆر كاریان تێنەكات گریانیان نییە.
دەربارەی گریانی منداڵیش توێژەرەكان باس لەوە دەكەن جیاوازی نییە لە نێوان گریانی مندڵی كوڕ و كچدا , بەڵكو جیاوازیەكان دوای تەمەنی 13 ساڵی دەرەكەون.

PM:09:56:26/04/2014