میوە لەپیربوون دەتپارێزێت

توێژینەوەیەكی پزیشكی ئەوە ئاشكرا دەكات كە خواردنی میوەكان خانەكانە دەمارییەكانی مرۆڤ بەهێز دەكات و لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون دەیپارێزێت.

توێژینەوەكە لە فەرەنسا ئەنجامدراوە و نزیكە هەزار و چوارسەد كەسی تەمەن شەست بۆ حەفتا ساڵیدا بەشداریان تێداكردووە و بۆ ماوەیەك لەلایەن توێژەرەكانەوە چاودێری كراون.
لە ئەنجامدا پاش چەند لێكۆڵینەوەیەك لەسەر میوەكان و كاریگەری لەسەر بەشداربوانی توێژینەوەكە، چەند میوەیەك دیاری كراون كە مرۆڤ گەنجی دەهێڵنەوە و دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون دوادەخەن.

گرنگترین ئەو میوانەش كە ئەم كاریگەرییەیان دەبێت بریتین لە شوتی و قەیسی و شلك و گێلاس و مەنگە.
توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە، دوای خواردنی ئەم میوانە ماددەی دژە ئۆكسید لە خوێنی بەشداربوواندا زیادی كردووە , هەروەها توانا بیریەكانی ئەو كەسانە زیاتر بووە، زوتر بابەتكانی دەوروبەریان هاتۆتەوە بیر.

PM:09:59:26/04/2014