کەمێک لەمەوبەر ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەکێتی کۆبوونەوەی دووەمی دەستیپێكرد و بڕیارە لەبارەی پهیڕهوی ناوخۆی حزبەکە گفتوگۆ بکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ئەمڕۆ هەر پەیڕەوی ناوخۆ تاوتوێ دەکات، هیچ خاڵێک نییە کە باس لە دیاریکردنی سکرتێری حزب بکات لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا.
کۆبوونەوەکە لەلایەن مستەفا چاوڕەش، بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکە سەرۆکایەتی دەکرێتت.
کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئهنجومهنی گشتی سهركردایهتی یهكێتی لە یهكهمین كۆبونهوهی خۆیدا ١٤ی کانوونی یەکەم لیژنەیەکی ٢٠ کەسی بۆ نوسینەوە و هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێکهێنا و 28ی مانگی رابردو لیژنەکە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.