وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت " هیچ گرفتێك له دابه‌شكردنى مووچه‌دا روونادات".
ئەمڕۆ شەممە جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه کە دابه‌شكردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێى خشته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى مانگانه دابه‌شده‌كرێت.
هەروەها وتیشی " لەگەڵ بەغدا هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییەو گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌ردوولا پابه‌ندین له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى پێشووتر ئه‌نجامدراوه".
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک دەنگۆ هەبوو کە ناردنی بڕە پارەی مانگانەی بەغدا بۆ هەرێم کە ٤٥٣ ملیار دینارە کێشەی تێکەوتووە.