سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند" دەسەڵاتی راگەیاندنی پشوو بۆ سبەی دراوەتە ئەنجومەنی کۆلێژەکانی زانکۆکەیان".
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووەە"لەبەربەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان، سەرۆکی زانکۆ پاش راوێژ لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، بڕیاریدا بۆ سبەی یەک شەممە دەسەڵات بدرێت بە ئەنجومەنی کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بۆ ئەوەی بەپێی بارودۆخی ناوچەکانیان بریار لە بوون یا نەبوونی دەوام بدەن".
پ. ی. د. ئالان فەرەیدوون، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سایتی زانکۆی راگەیاند" ئەو بریارەمان بۆ پاراستنی تەندروستی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانمانەو ئەنجومەنی کۆلێج و پەیمانگاکانمان بەپێی بارودۆخ و کەشوهەوای ناوچەکانیان دەتوانن بریاربدەن بۆ یەک رۆژ دەوام بکەن بە پشوو یاخود دەوامی ئاسایی بکرێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە لە ناو سلێمانی و هەڵەبجە بڕیار درا سبەینێ دەوامی ئاسایی بێت، بەڵام قائیمقامیەتی پێنجوێن پشووی بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران ڕاگەیاند و لە شارباژێڕیش پەروەردە كردی بە پشوو.