كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی هات

ئەمشەو كۆبونەوەی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دوای زیاتر لە ٧ كاتژمێر گفتوگۆ بە پەسەندكردنی ١٠ بڕگەی پەیڕەوی ناوخۆ كۆتایی هات و بڕیارە سبەی جارێكی دیكە كاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ كۆبونەوەكە دەستپێبكاتەوە.

 

لەبارەی كۆبوونەوەكەشەوە، مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند" كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆیە، تائێستاش گفتوگۆكان لەسەر بڕگەو خاڵەكانی پەیڕەوەكە بەردەوامە".

 

وتیشی" ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی سەرجەم خاڵەكانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند دەكات".

 

 

 


PM:10:07:01/02/2020