سپی میدیا ژماره‌ 12 بڵاوكرایەوە

ژمارە 12ی گۆڤاری سپی میدیا كە چەندین بابەتی سیاسی كۆمەڵایەتی گرنگ لەخۆ دەگرێت كەوتەبەر دیدەی خوێنەران.

لەم ژمارەیەدا كۆمەڵێك بابەتی گرنگ بەرچاو دەكەون لەوانە: بابەتێك لەسەر راپۆرتێكی نهێنی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بۆ باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر كە تێیدا پەیوەندییە شاراوەكانی پارتی‌و حكومەتی توركیا ئاشكرا دەكات.
راپۆرتێكی گرنگ لەسەر پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕان كە نوسەری بە پرسیاری (ئایا پارتی بە ستراتیژیەتی مێژوویی خۆی گۆڕان لەقاڵب ئەدات؟) چاوخشاندنێك بەسەر مێژووی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە لەسەرەتاوە تا ئێستا دەكات.
لە ژمارە 12ی گۆڤاری سپی میدیا هەروەها چەندین گفتوگۆ لەگەڵ چەند كەسایەتی سیاسی‌و ئابوری كراوە، لەوانە وتووێژ لەگەڵ هەریەك لە: دكتۆر رەفیق سابیر، لەسەر پرسەی هەنوكییەكانی كورد لە باشور‌و بەگشتی هەر چوارپارچەی كوردستان. چاوپێكەوتنێك لەگەڵ دكتۆر قەیوان سیوەیلی پسپۆری بواری نەوت سەبارەت بە نەوتی كوردستان‌و فرۆشتنی نەوتی هەرێم. گفتوگۆیەك لەگەڵ كادیری پێشووی یەكێتی‌و ئەندامی ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان، عەبدولڕەزاق شەریف سەبارەت بە خاڵە تاریك‌و نهێنییەكانی رووداوەكانی 17ی شوبات.
ئەمەو چەندی بابەت‌و وتاری كە لەلایەن نوسەرانێك وەك سەردار عەزیز، لوقمان غەفوور، كامه‌ران محەمەد، محەمەد رەئوف‌و شوان محەمەد لەژمارە 12ی گۆڤاری سپی میدیا بڵاوكراونەتەوە.
گۆڤاری سپی میدیا گۆڤارێكی مانگانەیە كە لەلایەن دەزگای راگەیاندنی سپی بڵاودەكرێتەوە.



PM:11:46:26/04/2014