ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزیكردنی پارەی دەستگیرکرد

ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزیكردنی سێ كەسی دەستگیر كرد كە بە جلی سەربازییەوە پارەیان لە هاووڵاتیان دزیوە.

 

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هێزەكانیان رۆژی 31/1/2020 لەشارۆچكەی پێنجوێن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (442) لە یاسای سزادانی عێراقی، سێ كەس دەستگیر بكەن.

 

بە پێی راگەیەندراوەکەی ئاسایش شەوی 30/31 تۆمەتبارانی ناوبراو بەجلی سەربازییەوە لە سەر رێگای گوندی ڕەشان هەستاون بە رووتكردنەوەی هاوڵاتی (ز، ك، م) ئیشی حەواڵەكردنی دراوە لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران، كە بڕی یەك ملیۆن و 900 هەزار تمەنی ئێرانی و  10هەزار دۆلاری ئەمەریكی پێبووە و لێیان سەندووە، دواتر پارەكەیان بردووە بۆ شاخی سێ كۆ لە چەندین جێگای جیاجیا شاردبوویانەوە.

ئاسایش ئاماژەی بەوەکردووە، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.



AM:12:20:02/02/2020