ئهمڕۆ یەکشەممە بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دهستگیركردنی سێ تۆمهتبارى عهرهبى راگهیاند.
سهركهوت ئهحمهد، بهڕێوهبهری بهشی راگهیاندن و پهیوهندییهكانی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا رایگهیاند" لەبەرواری 2020/1/9 دادگای پێداچونەوەی كەركوك، دادگای پێنجی سلێمانی ئاگادار كردەوە كە سێ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە بەتاوانی كوشتنی دو كەس لەشاری بەغداو بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتون، دوای لێكۆڵینەوەو كۆكردنەوەی زانیاری توانرا دوێنێ 2020/2/1 لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە هەرسێ تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن".
وتیشی" ئەو تۆمەتبارانە بەپێناسی ساختە هاتونەتە شاری سلێمانیو هاتوچۆیان كردووە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی توانیان لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دەستگیریان بكەن. دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، تۆمەتبارەكان ڕەوانەی دادگای كەرخی شاری بەغدا دەكرێنەوە كە لەو دادگایەوە داواكراو بون.
ناوی تۆمەتبارەكان بریتییە لە: (ی، ش، ص – ئـ، ح، گ – ع، م، گ)ە".
نەقیب سەركەوت ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد" كە شەوی ڕابردو دو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیركران كە لەشەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی دوكانێكیان بڕیبو دزیانلێكردبو، لەكاتی هاتنە دەرەوەیاندا بەكەلوپەلە دزراوەكانەوە دەستگیركران.
ناوی تۆمەتبارەكان بریتییە لە: (س، ه، م) لەدایكبوی 1998، (ئـ، ح، ع) لەدایكبوی 1996".
ئەوەشی خستەڕو: كە لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دو تۆمەتبار دەستگیركراون كە مامەڵەیان بەماددەی هۆشبەرەوە كردووە لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا لەجۆری حەشیش. لەئێستادا تۆمەتبارەكان بەبڕیاری بەرێز دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەركان ڕاگیراون.
ناوی تۆمەتبارەكان بریتییە لە: (ك، م، ع) لەدایكبوی 1993، (م، ئـ، ف) لەدایكبوی 1984.
بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند" لەسەرەتای ساڵی نوێوە تائێستا زیاتر لە 10 كەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دەستگیركراون. هەروەها چەند تۆمەتبارێك بەتۆمەتی فێڵكردنو دەستبڕینی هاوڵاتیان دەستگیركراون كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە 48 دۆسیەی یاسایی لەسەرە لەبنكەی پۆلیسی سەراو لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە دەستگیركراوە".