هەڵبژاردن دەستپێدەكات

‌دەنگدانی دەرەوەی عێراق دەستیپێکرد

یەك شەممە 27 نیسان لە 20 وڵاتی عەرەبی‌و جیهانی دەنگدانی هاوڵاتیانی دەرەوەی عێراق دەستپێدەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران گاتع زەوبەعی بە میدیاكانی راگەیاند كە دەنگدانی دەرەوەی وڵات پشت بە میكانیزمێك دەبەستێت پێی دەوترێت(  دەنگدانی مەرجدار) واتە بەبێ‌ كارتی ئەلكترۆنی ئەنجام دەدرێت.   
 بەپێی قسەی بەرپرسەكەی كۆمسیۆن لە 14 وڵات بنكەی دەنگدانی تێداكراوەتەوە، زیاتر ئەو وڵاتانەن كە ژمارەیەكی بەرچاوی هاوڵاتی عێراقی تێدایە، لەهەندێك وڵاتیش لەبەر كەمی هاوڵاتیانی عێراقی لەو وڵاتە وێستگەی تێدا كراوەتەوە‌و ژمارەی ئەو وێستگانەش شەش وێستگەن لە شەش وڵاتی ئەوروپای كراونەتەوە.



AM:12:24:27/04/2014