تەندرستی سلێمانی كۆبوویەوە بڕیاریدا بە پێكهێنانی ژووری عەمەلیاتی بۆ كۆرۆنا و گرتنە بەری رێوشێنەكان بۆ رێگری لە تەشەنەكردنی ئەو ڤایرۆسە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.هێرش سەلیم جێگری بەڕێوبەری گشتی و د.سەفین ڕەسوڵ بەڕێوبەری بەشی پلان و بەدوداچوون و بەئامادەبوونی نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەسلێمانی و نوێنەری ئاسایش و وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەڕێوبەرایەتی كشتوكاڵ و ڤێرتێنەری سلێمانی و دوو پزیشكی پسپۆڕی ڤایرۆسات لەناو بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوەیەك بەرێوەچوو.
لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی ڕەوشی تەندروستی بەگشتی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچین و وڵاتانی جیهان كراو پلان و بەرنامە و كاری نوێ بۆ چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەشاری سلێمانی دانرا.
د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" كۆبونەوەكە گرنگ بوو و تێیدا بڕیاردرا بەدروستكردنی ژوورێكی عەمەلیاتی بەردەوام بۆپرسی خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەگەری حاڵەتی تووشبنی هەركەسێك بەڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگرتن لەنەخۆشیەكە".
لەو كۆبونەوەیەدا بریاردرا:
- ڕێوشوێنی خۆپارێزی لەسەرسنوور و فڕۆكەخانەكان بگیرێتەبەر و شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران بەتایبەتی ئەوانەی لەچینەوە دێن دروست بكرێت مانەوەیان بۆماوەی 15 ڕۆژ تا دڵنیابوون لەسەلامەتیان.
- پێدانی رێنمایی لەشێوەی نامیللكە بەگەشتیارانی ناو فڕۆكەخانەكان و كردنەوەی خولی خێرا بۆ كارمەندانی فڕۆكەخانەكان.
- ڕێگرتن لەگەشتكردن بۆ وڵاتی چین و نەهێشتنی گەڕاندنەوەی گەشتیاران لەچینەوە بۆ سلێمانی تاكاتی تەواوبونی مەترسیەكانی ڤایرۆسەكە.
- دروستكردنی هێلێكی گەرمی تەلەفونی 24 كاتژمێری كەلەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەكرێتەوە و سەرپەرشتی دەكرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ڕاستەوخۆپەیوەندی بكەن لەبوونی هەر گومانێك و ڕەواندنەوەی گومانەكانیان لەمەترسی توشبوون بەحاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وهاوشێوەكانی.