لەپاریس كچان بەسنگی رووتەوە دژی فاشیەت خۆپیشاندان دەكەن

‌فێمێنەکان دژی فاشیەت خۆپیشاندان دەکەن - فرانس ٢٤
بزووتنەوەی (فێمن) كە گروپێكی ئافرەتانە چالاكییەكانیان بەسنگی ڕووتەوە ئەنجام دەدەن، دژی هێزێكی راستڕەو لە پاریس بەسنگی رووتەوە خۆپیشاندان دەكەن.

فرانس 24 بڵاویكردەوە كە ئەمرۆ ژمارەیەك لەكچانی فێمن كە ژمارەیان 23 ئافرەت بوو رێگریان كرد لە كۆنگرەیەكی پارتی بەرەی نیشتمانی توندرەو( فاشی) كە دەیانویست لەرێگای ئەو كۆنگرەیەوە دەستبكەن بەهەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی ئەوروپا.
ژنە سنگ رووتەكان ئەو بەرەیەی راستڕوەكانیان مەحكوم كرد كە بەپێی بۆچوونی ئەوان دەیانەوێت فاشیەتیش بەرنە پەرلەمانی ئەورپی‌و كورسی زیاتر لەوەی هەیانە داگیری بكەن.
فێمێنەكان دەڵێن" ئێمە ئەم خۆپیشاندانەمان بۆیە سازكردووە بۆ ئەوەی بەربگرین لە پەتای فاشیەت كە خەریكە پێگەی لەپەرلەمانی ئەوروپی زیاد دەكات".
پارتە فشایەكان كە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە كۆتایی مانگی ئایاردا، هەندێك رای تایبەتی توندڕەوی خۆیان هەیە، لەنیۆیشیاندا ڕایان لەسەر ئەو كۆچبەرانەی وڵاتانی تر بەتایبەتی سەر ڕەشەكان زۆر توند‌و نێگەتیڤە.


AM:01:07:27/04/2014