هەموو ساڵێک لەسەر گواستنەوەی غازی شل کێشە لەنێوان کۆمپانیاکانی پارتی و یەکێتیدا روودەدات، چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و دوای چارەسەر دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ شەڕەکە قورس دەستیپێکردووە، دەزگا ئەمنییەکانیش و بەرپرسەکانیشان لە پشتەوە بوونەتە بەشێک لە ناکۆکیەکەو، حکومەت و فراکسیۆنەکانیشیان وەک پاشکۆی خۆیان، راكیشاوە بۆ نێو گۆڕەپانەکە".
لەگەڵ تازەکردنەوەی گرێبەستی غازی شل گواستنەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم ئەمساڵ گرێبەستەکە بۆ کۆمپانیای "سوورگاز" دەردەچێت کە یەکێتی بە کۆمپانیایەکی نزیک پارتی هەژماری دەکات، ساڵانی پێشوو بۆ کۆمپانیای " گۆڵدن جاکوار" کە نزیک یەکێتی یە دەرچووەو شەریکی کۆمپانیای نۆکانە، ئەمەش کێشەی هەردوو دەزگا ئەمنی و هەردوو حیزب و حکومەت دەتەقێنێتەوەو شەڕی میدیایی و راگەیەندراو راگەیاندراوی پێچەوانە دەستیپێکردووەو، لەم نێوەشدا هاوڵاتیانی هەولێر و دهۆک بتڵی غاز دەکڕن بە زیاتر لە ٢٥هەزار دینار کە پێش ئەم کێشەیە تەنها بە ٧ هەزارو ٥٠٠ دینار بووە.
پارتی لە رێگای وتەبێژی حکومەتەوە چی دەڵێت؟
وتەبێژی حکومەتی هەرێم، جوتیار عادل لەسەر رێگانەدان بە ناردنی غاز بۆ هەولێر و دهۆک لە کێڵگەی غازی کۆرۆمۆوە لەنزیک چەمچەماڵ، رایگەیاند" بابەتی گواستنەوەی گاز لە کۆمپانیای داناغازەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم، کە لە لایەن کۆمپانیایێکەوە قورخ کرابوو، کرایە تەندەر و دوای ئەوەی بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەرچوو و، بڕیار بوو لە سەری ساڵی نوێوە دەستبەکار ببێت، بەڵام لە لایەن چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سنووری گەرمیان و سلێمانی رێگرییان لێ کراوە و وەک کارتێکی فشار رێگەیان نەداوە بەشە گازی شلی هەولێر و دهۆک وەک پێویست بگات ، ئەوەش بووە هۆی گرانبوونی نرخی گاز لەو دوو پارێزگایە".
هەروەها لە روونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتدا هاتووە" لەم دوو رۆژەی ڕابردووش‌دا کەسانی ئاماژەپێکراو بە هێزی چەکدار و توندوتیژی نواندن بەرامبەر بە کۆمپانیاکە، هێندەی دیکە دۆخەکەیان ئاڵۆز کردووە".
گۆڕان، سەرۆکی فراکسیۆنەکەی بە ناراستەوخۆ یەکێتی بەتۆمەتبار دەزانێت
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆن گۆڕان لەم روداوەدا لایەنگری حکومەتی هەرێم دەکات و لە راگه‌یه‌ندراوێکدا لەو بارەیەوە دەڵێت " دوێنێ کاتژمێر شەشی بەیانی کۆمپانیای سورگاز دەستبەکاربوو بۆ گوستنەوەی غازی کۆرمۆر، ھێزێکی ئەمنی ڕۆشتە کێڵگەکەو ڕێگری لە گواستنەوەی غازەکە کرد".
هەروەها هاتووە " دواتر بەڕێوبەری کۆمپانیاکە ڕفێندراو ئازارێکی زۆر دراو غازیش راگیرا".
عەلی حەمە ساڵح کە سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازیشە لە پەرلەمانی کوردستان لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت " بەڵێنیان دا کێشەکە چارەسەر بووە، بەڵام دیاربوە کار بەو بڕیار‌و بەڵێنانە نەکراوەو لەشوێنی ترەوە ڕێگری کراوە، تاوەکو ئەم ساتە گرفت و ھەڕەشە بەردەوامە لەلایەن ھێزێکی ئەمنی" .
دەشڵێت "ھێزێکی گەورەی ئەمنی ھەرئەوەندە کرا، ھەڕەشە لە سایەق و وەکیلەکان کراوە ھەرکێ غاز باربکات دەکوژرێت، بەڕێوبەری کۆمپانیاکە ڕفێندراوەو ئازاردراوە".
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان پەردە لەسەر شەراکەتی یەکێتی لەو گرێبەستدا هەڵدەماڵێ و دەڵێت "ئەوەی جێگای سەرنجە ئیدارەی گشتی یەکێتی خۆی رێککەوتوە لەگەڵ ئەم کۆمپانیا بەڕێژەی٤٠٪ لەگەڵ ئەم کۆمپانیادا شەریکە کە تەندەری بۆ دەرچوەو غاز باربکات و بیفرۆشێت، کەواتە بۆ ناھێڵدرێت غاز بگاتە ماڵان!".بەڵام شەراکەتی پارتی لەگەڵ کۆمپانیاکەی تردا وەک زۆر کاری تری پارتی بە سێبەردا تێپەڕدەبێت.
هەڵوێستی قوباد تاڵەبانی و پارێزگاری سلێمانی نا دیارە
هەموو ئەمانە روودەدان لە کاتێکدا دوو لیوای سەر بەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان هەیە کە ئیش و کاریان پاراستنی کێڵگەکانی نەوت و گازە لەهەرێمدا، هەروەها هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییە هیچ هەڵوێستێکی لەمبارەیەوە نییە، هەروەها جێگری سەرۆکی حکمەتیش، قوباد تاڵەبانی کە یەكێک لە کۆمپانیاکان هاوبەشی گرووپی کۆمپانیای نۆکانە کە کۆمپانیای سەرەکی یەکێتیە، ئەو هێزانەی رێگاشیان نەداوە ئەو غازە شلە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر و دهۆک سەر بەحیزبەکەی قوباد تاڵەبانیەو، ناوچەکەش لە ژێر قەڵمڕەوی حیزبەکەی سەرۆکی حکومەتدایە.
دەسەلاتە قوڵە ئەمنییەکەی یەکێتی دوای ئاشکراکردنی " داهاتی کۆمپانیاکەی " سەرۆکی حکومەت دەکات
دەسەڵاتە قوڵەکەی یەکێتی کە خۆی لە بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکاندا دەبینێتەوە لە ڕێگای میدیایەکی سەربەخۆیانەوە بەناونیشانی " بۆ وته‌بێژی حكومه‌تی پارتی: چیتر ناتوانن وه‌ك چۆن مافیا ئاسا نه‌وته‌كه‌ی كوردستان ده‌دزن، غازه‌كه‌ش بدزن"، باس لەوە دەکەن" پارتی ده‌یه‌وێت به ناوی شه‌فافیه‌ت و چاكسازییه‌وه، غازه‌كه‌ش بدزێت ، سامانی ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌وی ته‌واوی كوردستان داگیر بكات و شه‌رعیه‌ت به‌و دزی و داگیركارییه بدات."
بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی بەو میدیایەی خۆیان راگەیاندووە" له ماوه‌ی ١٦ ساڵی رابردوودا پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌وتی كوردستان دا گرتوه و جگه له شاردنه‌وه و تاریكاندنی داهاته‌كه‌ی و لووشدانی سه‌دان ملیار دۆلار بۆ بنه‌ماڵه ده‌ست رۆیشتووه‌كه، و خواردنی هه‌زاره‌ها ملیۆن دۆلار به ناوی قه‌رز و شیرینی نه‌وت و وه‌به‌رهێنانی درۆیینه له كه‌رتی وزه دا، پارتی یه‌ك سه‌نتی له نه‌وتی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌رج نه‌كردوه و ئه‌وه‌ی كردویه‌تی له پاره دیاره‌كانی به‌رهه‌می نه‌وت بووه كه ئێستاش رۆژانه زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، كه پارتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه بێ سه‌روشوێنه."
لەبەشێکی تری ئەو وەڵامدانەوەیەی یەکێتی دا هاتووە"له ماوه‌ی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك دا گرت و كۆمپانیاكانی بنه‌ماڵه‌ی خسته سه‌ر سێ كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی كه‌ركوك و رۆژانه یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رێی كوڕه‌كانی بارزانییه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و هیتر ده‌كرد به‌ڵام یه‌ك سه‌نت له‌و پاره‌یه نه‌ك نه‌درا به خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵكو پاره‌ی خه‌ڵكیشیان بری و به‌ناوی سه‌ربه‌خۆیی ئابورییه‌وه، خۆیان نه‌وته‌كه‌یان برد و خه‌ڵكیش بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به نیو موچه و چاره‌كه موچه ژیانیان برده سه‌ر و تا ئێستاش موچه‌خۆران زیاتر له (٢٠) ملیار دۆلار موچه‌یان لای حكومه‌ته‌كه‌ی پارتییه".
ئەو دەسەڵاتە قوڵەی یەکێتی دەڵێت"ئێستا پارتی و حكومه‌ته‌كه‌ی و په‌رله‌مانه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت غازه‌كه‌ی كوردستان بدزن و رێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دزییه بدۆزنه‌وه. هاتوون باسی شه‌فافییه‌ت و تازه‌كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر ده‌كه‌ن. سودفه گه‌وره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و ته‌ندره‌ی كه پارتی ده‌ڵێت بۆ خه‌ڵكی ئاسایی به‌ناوی گواستنه‌وه‌ی غازی كۆرمۆره‌وه ده‌رچووه، دراوه به ئه‌فسه‌رێكی پاراستن! و پاراستنیش ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی به دڵه!"
ئەو روونکردنەوەیەی دەسەلتە قوڵەکەی یەکێتی لە شێوەی پرسیاردا ئەوە دەخەنەڕوو " کە تا ئێستا چ شه‌فافییه‌ت و چاكسازییه‌كتان به‌رامبه‌ر (ستێر گروپ) و ته‌ندره‌كانی و قۆنته‌راته‌كانی و داگیركاری و قۆرغكارییه‌كانی جێ به‌جێ كردوه؟ ئایا كام ته‌نده‌ر و پرۆژه‌ی لای (ستێر گروپ)ی سه‌ر به سه‌رۆكی حكومه‌ت چۆته قاڵبی شه‌فافسازی؟ و له كام بوار دا كۆمپانیاكانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت داهاته‌كانیان ده‌چێته گیرفای خه‌ڵكه‌وه؟ "
لەکۆتاییدا ئەو راگەیەندنەی یەکێتی جەت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "یه‌كێتی رێگه به هیچ كه‌س و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نێك نادات سه‌روه‌ت و سامانی ناوچه‌كه‌ی سه‌وز تاڵان بكه‌ن".
بەپێی قسەی چاودێران ئەم شەڕە کۆنە نوێکراوەیە بەشێکە لەشەڕی دابەشکردنی سەروەت و سامانی وڵات، کۆن لە گومرگدا خۆی دەبینیەوە، ئێستا لە بەرهەمهێنانی نەوت و غازدا کە داهاتێکی بێ شووماری هەیەو، شەڕی ئیسک شکاندنی ئایندەی ئەم دووحیزبەش وەک چاودێران راڤەی بۆ دەکەن، لەسەر ئەم سێکتەرە هەستیارە دەبێت.