چارەسەری نەخۆشی کۆرۆنا دۆزرایەوە




بە پێچەوانەی سەرهەڵدانی لە وڵاتی چین، دوای چەندین رۆژ لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پزیشكانی تایلاند توانییان دژە ڤایرۆسەكە بدۆزنەوە.


میدیاكانی تایلاندا ئاشكرایانكرد، پزیشكانی تایلاند چارەسەریان بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزیوەتەوەو پزیشكانی نەخۆشخانەی " راجافیسی" لەبانكۆك بڵاویانكردەوە، توانیویانە چارەسەر بۆ تووشبوونی نەخۆشی كۆرۆنا بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش تێكەڵەیەكیان لەدەرمانی ئەنفلۆنزاو ڤایرۆسی  ئێچ ئای ڤی (ناسراو بەئایدز) بەكارهێناوەو ئەنجامەكەشی پۆزەتیڤ بووە.

 
میدیای ئەو وڵاتە ئاشکرای دەکەن، لەماوەی 48 سەعاتداو دوای پێدانی چارەسەر تەندروستی نەخۆشەكان بەرەو باشتربوون چووەو یەكێكیش لەو نەخۆشانە ژنێكی چینی تەمەن 70 ساڵان بووە كە 10 رۆژ لەمەوبەر تووشی نەخۆشییەكە بووە.

 
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو چارەسەرە نوێیە تێكەڵەیەكە  لەڤاكسینی لۆپیناڤیر(Lopinavir)و ریتۆناڤیر (Ritonavir) ی دژە  ڤایرۆسی (HIV) و بڕێكی زۆر لەڤاكسینی ئۆزیلتامڤیر    (Oseltamivir)ی دژە ئەنفلۆنزا.

 
لەتایلاند 19 حاڵەتی تووش بوون بەنەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراوەو لەو ژمارەیەش 8 كەسیان چارەسەركراون و ئەوانی دیكەش لەژێر چارەسەردان.

 


PM:11:16:02/02/2020