به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر لە روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری لێدانی خه‌نده‌قی نێوان هه‌ولێر _ كه‌ركوك بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ شاری هه‌ولێر و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و رێگرتنه له دزه‌كردنی "تیرۆرستان" دەگەڕێنێتەوە.
له روونكردنهوەكەدابهڕێوهبهرایهتی ئاسایسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "چه‌ند رۆژێكه له هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باس له پشتێنه‌ی ئه‌منیی ده‌وری شاری هه‌ولێر ده‌كرێت گوایه مه‌به‌ستی سیاسیی له پشته‌وه‌یه، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی رابگه‌یه‌نین كه پشتێنه‌ی ئه‌منیی شاری هه‌ولێر بابه‌تێكی ئه‌منییه و به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایش بۆ شاری هه‌ولێر و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و رێگرتن له دزه‌كردنی تیرۆرستان چه‌ندین ساڵه له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر لێدراوه".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر
چه‌ند رۆژێكه له هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باس له پشتێنه‌ی ئه‌منیی ده‌وری شاری هه‌ولێر ده‌كرێت گوایه مه‌به‌ستی سیاسیی له پشته‌وه‌یه، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی رابگه‌یه‌نین كه پشتێنه‌ی ئه‌منیی شاری هه‌ولێر بابه‌تێكی ئه‌منییه و به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایش بۆ شاری هه‌ولێر و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و رێگرتن له دزه‌كردنی تیرۆرستان چه‌ندین ساڵه له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر لێدراوه، چونكه هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی شاری هه‌ولێر له هه‌موو لایه‌ك كراوه‌یه و ده‌شتاییه، هه‌روه‌ك چۆن پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی له ده‌وری شاری كه‌ركوك لێدرا كه به كارێكی باشی داده‌نێین و ئومێد ده‌كه‌ین ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاری تیرۆرستی له شاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌ی ئێستاش باسی لێوه ده‌كرێت ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌م پشتێنهیهیه به‌هۆی فراوانبوونی سنووری شاری هه‌ولێر به شێوه‌یه‌ك كه رووبه‌رێكی فراوانتر بگرێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی هه‌ر چوار ده‌وری شاری هه‌ولێر بگرێته‌وه و 18 بازگه له‌سه‌ر ئه‌م پشتێنه ئه‌منییه هه‌یه، ئه‌وه‌ش وه‌ك كارئاسانییه‌ك بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر.
له‌گه‌ڵ رێزدا
راگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر
26/4/2014