ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٦٠ كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی توشبووانیش گەیشتووتە ١٧ هەزار و ٣٠٠ كەس.
دەگازکانی راگەیاندنی چین بڵاویان کردەوە" له‌ئێستادا ١٧هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ٣٦١ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوکات ١٥٠ كه‌س ئالوده‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بووه و له فیلیپینیش هاووڵاتییه‌كی چینی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه".
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌ش به پێویستى ده‌زانن ڕێگاى هاتوچۆى ئه‌و شارانه دابخرێت كه ڤایرۆسه‌كه‌ى تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستى ڕێگیریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه تاكو چاره‌سه‌رێكى بۆ ده‌دۆزینه‌وه.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە، زۆربەی وڵاتان گەشتەکانیان بەڕووی چین داخستووە، لە ئێستاشدا زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەیان لە شارەکانیاندا ڕاگەیاندووە.