جوان ئێحسان، وتەبێژی فەرمی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ سایتی رادیۆناوخۆ ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە كە وتبێتی "ئەگەر هەڤاڵ ئەبوبەكر، كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پارێزگای سلێمانی، ئەو پۆستە بەدەست بێنێت، یەكێتی هەڵویستی دیكەی دەبێت".
جوان ئیحسان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لەمبارەیەوە دەلێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه یه‌كێتی و نه هیچ هێزێكی تر نازانێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان چی ده‌بێت و كێ ده‌بێت به پارێزگاری سلێمانی، ئێمه وه‌كو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردووه، كه ئه‌و به‌ڕێزه، یان هه‌ر به‌ڕێزێكی دیكه قبوڵ ده‌كه‌ین یان نا، بۆیه یه‌كێتی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه بڵاوبۆته‌وه به‌وه‌ی دوو ڕۆژی تر ئه‌و به‌ڕێزه قبوڵ ناكات، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستیه‌وه.
وتەبێژی فەرمی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتی پێشتر بە (nrt)ی وتبوو"ئەگەر هەڤاڵ سەركەوتنیش بەدەست بهێنێت لە هەڵبژاردنەكاندا، ئەوا یەكێتی هەڵوێستی تری دەبێت".
هەر لەم بارەیەوە لەلێدوانێكدا بۆ (PUK) سایتی فەرمی حیزبەكەی جوان ئێحسان سەبارەت بە كاندیدەكەی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەڵێت "هه‌ڵویستی مه‌بده‌ئی و سیاسی یه‌كێتی رون و نه‌گۆڕه به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی لیستی گۆڕان (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) كه وه‌ك كه‌سێكی به‌عسی ناسیومانه‌و رامان ناگۆڕێت له‌سه‌ری و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه جێی قبوڵ نیه".