حکومەتی هەرێم ئەو کەسانە دەدتە دادگا کە سەرپێچیان کرد لە کێڵگەی غازی سروشتی گەرمیان

 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌وت و گازی راسپارد بۆ پاراستنی گێڵگه‌ی غازى سروشتى له‌ گه‌رمیان و كارمه‌ندانی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی غازه‌كه‌ و ئه‌وانه‌شی كه‌ سه‌رپێچى یاساییان كردووه‌ ده‌درێنه‌ دادگا.


ئەمڕۆ دوو شەممە، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، رایگەیاند " له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌وت و گاز راسپێردران كێڵگه‌كه‌ و كارمه‌ندانی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی غازه‌ شله‌كه‌ش بپارێزن".


وەزیری ناوخۆ لە درێژەی لێدوانەکەیدا جەختی کردەووە، ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی یاسایان كردووه‌ رووبه‌ڕووی یاسا دەکرێنەوەو ده‌درێنه‌ دادگا.


له‌ماوه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ كێشه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی غازى شل له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر لە نێوان کۆمپانیایەکی نزیک یەکێتی و کۆمپانیایەکی نزیک پاریتیدا دروستبووەو دوێنێ حکومەتی هەرێم و پەرلەمان و دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی و پارتی سەرقاڵکرد بە راگەیاندنەوە لەسەر یەکتری.
 


PM:04:37:03/02/2020