بەیاننامە دەرکردن لەسەر کێشەی غاز درێژەی هەیە
فراکسیۆنێکی تری یەکێتی راگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە

لە درێژەی ئاکامەکانی ناکۆکی پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی غازی شل و ئاسەوارەکانی لەسەر هاولآتیان، فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت " ئەم گرفتانە بە موزایەدە چاک نابێت بەڵکو بە دەركەوتنی حەقیقەت و سەروەری یاسا و سزادانی مافیاكانی بەتاڵان بردنی نەوت و گازی كوردستان چارەسەر دەبن، مافیاكان لێرەو لەوێ بێ باكن لە یاسا هیچ كات گوێ بە ڕاگەیاندراوو بەیاننامەو ‌ئیدانەی لەم جۆرە نادەن.

 

روونكردنەوەیەك لە فراكسیۆنی (ی.ن.ك) لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر


لەكاتێكی هەستیارو گرنگدا كە پرۆسەی چاكسازی هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەچێت، خەڵكی كوردستان ئومێدێكیان بۆ پەیدا بووە كە كاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر ژیان و گوزەرانیان.

 
هەر رۆژەو قەیرانێك دروست دەبێت لەژێر ناو ناونیشانی سەیرو سەمەرە، كە سەریان لە خەڵك شێواندووە، راستیەكان زەحمەت دەگەنە خەڵك، لەگەڵ ئەوشدا خۆش بەختانە خەڵكی بەشەرەفی كوردستان هۆشیارو وریان خەڵكی دڵسۆزو نادڵسۆز لێك جیادەكەنەوە.


ئێمە لە فراكسیۆنی (ی.ن.ك) پێمان وایە چارەسەری ئەم گرفتانە بە ڕاگەیاندراوو بەیاننامەو موزایەدەی بێ بنەما چارەسەر نابن، بەڵكوو بە دەركەوتنی حەقیقەت و سەروەری یاسا و سزادانی مافیاكانی بەتاڵان بردنی نەوت و گازی كوردستان چارەسەر دەبن، مافیاكان لێرەو لەوێ بێ باكن لە یاسا هیچ كات گوێ بە ڕاگەیاندراوو بەیاننامەو ‌ئیدانەی لەم جۆرە نادەن.

 
لەلایەكی تریشەوە تۆمەت هەڵبەستن بەناو هێنانی سنورێكی وەكوو گەرمیانی ئەنفال و زام و خوێن بە هەر شێوازێك بێت ڕەتی دەكەینەوە، لە جیاتی خزمەت كردن و ئاوڕ لێدانەوەیان كە خەڵكی مەزلومی ئەم سنورە هەر باجی كورد بوون و ماڵ وێرانیان داوە.

 
لێژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ئەركی سەر شانی خۆی هەڵساوە و بەدواداچونی خۆی كردووە، لە ۲۰۲۰/۱/۲۹ بە ئامادەبوونی بەرێز بەختیار پشدەری بەرێوەبەری كارگەی غازی هەولێر.


بۆیە جارێكی تریش دووپاتی دەكەینەوە ئەم جۆرە ڕاگەیاندراوو بەیاننامەو موزایدەبازییە رەت دەكەینەوە بەهەموو شێوەیەك، و داوای دادگایی كردنی هەموو جۆرە كارێكی نایاسایی و ناعەدالەتی دەكەین كە بەرامبەر خەڵكی بەشەرەفی كوردستان بكرێ كاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر قووت و ژیان و گوزەرانیان.


         فــراكــسـیـۆنـی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
۳ـ۲ـ۲۰۲۰



PM:06:31:03/02/2020