كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەو قەڵەمە ئاشكرا دەكات كە لەرۆژی دەنگداندا دەبێت دەنگدەر تەنها ئەو قەڵەمە بەكاربهێنێت.
ئەمڕۆ لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاند، چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەدا كە لەڕۆژی دەنگداندا كەس بۆی نیە بەقەڵەمی خۆی دەنگ بدات.
هاوكات كومسیۆن قەڵەمێكی دیاری كردووە كە رەنگەكەی قاوەییەو ئەگەر بەو قەڵەمە دەنگ نەدرێت دەنگەكە ئەژمار ناكرێت