به‌فه‌رمی ئاماری كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندرا

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق دوایین ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عیراقی بڵاوکردەوە. 

 

عه‌لی به‌یاتی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند" ئاماره‌كانی كۆمسیۆن راستودروسته‌ و هه‌ڵبه‌ستراو نییه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا عەلی بەیاتی وتیشی" ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عیراق لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٥٥٦ کەس.".

 

ماوەی چوار مانگە خۆپیشاندەران لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عیراق بەردەوامن لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی و داوای باشکردنی بژێوی و هەلی کار و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و پێکهێنانی حکومەتێک دەکەن کە خواستەکانیان جێبەجێ بکات. 

 
 


PM:07:35:03/02/2020