وەزیری بەرگری تورکیا: بەهۆی هێرشەکانمانەوە ٧٦ سەربازی رژێمی سوریا کوژراون

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند" لە هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەیدا بۆ سەر هێزەکانی سوریا، ٧٦ سەربازی سوریا کوژراون".

 

خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ دووشممە لە بەیانێکدا ئاماژەی بەوەکرد" ٥٤ پێگەی رژێمی سوریایان لە ئدلیب کردووەتە ئامانج، لەو پێگانەی کردوویانەتە ئامانج ٧٦ سەربازی رژێمی سوریامان کوشتووە".

 

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای سوریا بۆ سەر خاڵەکانی چاودێری سوپای تورکیا لە ئیدلیب، شەش سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

 
 

 

 


PM:08:09:03/02/2020