نەوشیروان مستەفا ئاهەنگە گەورەكە دەباتە هەڵەبجە

‌نەوشیروان مستەفا بەشداری ئاهەنگی هەڵەبجە دەكات - شوان محمد
گۆڕان بۆسەرخستنی لیستەكانی، لەهەموو هەڵبژاردنێكدا شاری سلێمانی كردۆتە وێستگەی هەڵمەتی هەڵبژاردن، بەڵام ئەمجارە تیشكێكی زۆری خستووەتە سەر هەڵبجەی شەهیدو وابڕیارە ئەمڕۆ گەورەترین ئاهەنگ بەئامادەبوونی رێكخەری گشتی، نەوشیروان مستەفا لەوێ‌ ساز دەكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبزوتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی میدیای راگەیاند كە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 27/4/2014 لەناوچەی عەنەبی نزیك هەڵەبجە، گۆڕان ئاهەنگێكی فراوان بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هەڵسوڕاوەكانی كە لەناوچەكانی تری كوردستانیشەوە دەچن، ساز دەكات.
لەو ئاهەنگەدا نەوشیروان مستەفا وتارێك پێشكەش دەكات، هاوكات زۆربەی زۆری بەرپرسە دیارەكانی ئەو بزوتنەوەیە ئامادەی ئاهەنگەكە دەبن.
بەپێی زانیاریەكانی سپی، گواستنەوەی ئەم هەڵمەتە گەورەیەی گۆڕان بۆ ئەو شارە، پەیوەندی هەیە بەو كێبڕكێیەی نێوان گۆڕان‌و لایەنە ئیسلامیەكان بەتایبەتی یەكگرتوو كە لەهەڵبژاردنی ئەیلولی 2013دا گۆڕان بەنزیكەی  100 دەنگ لەپێشیانەوەبوو.
لەم هەڵمەتەدا ئەمە یەكەمجارە نەوشیروان مستەفا لەنێو ئاپۆرای بەشداربوواندا وتار بخوێنێتەوە.



AM:09:39:27/04/2014