میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، لەخۆپیشاندانەكان شەڕ لەنێوان كلاوشینەكان و خۆپیشاندەران درووستبوە و بەوهۆیەشەوە خۆپیشاندەرێك كوژرا و چواری دیكەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لەمیانەی پێكدادانی نێوان كڵاو شینەكان كە بەلایەنگرانی موقتەدا سەدر ناسراون لەگەڵ ئەو خۆپیشاندەرانەی دژ بە محەمەد تۆفیق عەلاوی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، كەسێك كوژراوە و چواركەسی دیكەش لە گۆڕەپانە جیاوازەكانی بەغدا برینداربوونە.
هاوکات سهرچاوه پزیشكییهكانی پارێزگای بابل ئاشكرایانكرد كه دوای گهیاندنی خۆپیشاندهره بریندارەکە بۆ نهخۆشخانه، بههۆی سهختیی برینهكهیهوه گیانی لهدهستداوه.
باسیانلەوەكردووە" خۆپیشاندەران لە پارێزگای بابل خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، كڵاو شینەكانی سەر بە موقتەدا سەدریش روبەرویان بونەتەوە، بەڵام دواتر هێزە ئەمنییەكان كڵاو شینەكانیان لە خێمەكان دورخستوەتەوە كە لە بەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای بابل خێمەیان هەڵداوە".