دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، ئەمشەو خشتەیەکی نوێی مووچەی مانگی ١١ی ٢٠١٩ ڕاگەیاند. 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ١٠ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت".

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتیشی" ڕۆژی سێشەممە ١١ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی شووبات مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت".

 

وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.



AM:12:24:04/02/2020