بڕیارە ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر كۆببێتەوەو تێیدا بڕیار لەسەر پشووی هەڵبژاردن بدات.
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد قەرەداغی رایگەیاند، هیچ بڕیارێك لەسەر پشوەكانی هەڵبژاردن نەدراوە وتیشی "ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر پشووی هەڵبژاردن دەدات".
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا كە لەئەمرۆ (یەكشەممە)وە تا یەكشەممەی داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا پشووی فەرمی بێت.