سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ، ئاشكرای دەكات ئەو پارەیەی بۆ شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر تەرخانكراوە لەدوای گرێبەستەكە بۆی زیاد كراوە.
ناوبراو لە نوسینێكدا وردەكاری دروستكردنی شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر دەكات و رونیدەكاتەوە لەدوای ئەوەی پڕۆژەكە دەستی بەجێبەجێكردن كردووە پارەی بۆزیاد كراوە و دەڵێت" گوژمەی گۆڕانكاری بۆ شەقامی ١٢٠ مەتری كە خراوەتە سەر گوژمەی تەرخان كراو بڕی ١٠٥ ملیۆن دۆلار بووە".
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی زیادكردنی پارەی شەقامی ١٥٠ مەتری ئاماەژ بەوە دەكات" گوژمەی گۆڕانكاریش بۆ شەقامی ١٥٠ مەتری كەمتر نابێ لەو بڕەی شەقامی ١٢٠ مەتری".
ئەو لە نوسینەكەیدا پرسیار ئاراستەی سەرۆكی حكومەت دەكات و دەڵێت" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوە ئەم ڕاستیانەش دەزانن شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ڕاگیراوە؟".
بەگوێریە زانیاریەكانی سۆران عومەر كە تیایدا وەك ناهەقی ژمارەكانی خستووەتەڕوو پرسیار ئاراستەی جێگری سەرۆكی حكومەت دەكات و دەڵێت" جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چۆن ڕازی دەبن بەمە؟ ئەمە ناحەقی نیە؟".