زیاتر لە 70 هەزار دەنگدەری تایبەت لەسلێمانیدا هەیە

31 ناوەند بۆ دەنگدانی تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئامادە دەكرێت كە زیاتر لە 70 هەزار دەنگدەری تایبەت دەنگی تێدا دەدەن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، رەنج شوكری رایگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی 31 ناوەندی دەنگدانی تایبەت دەكرێتەوە كە 178 وێستگە لەخۆدەگرێت، ئاماژەی بەوەشدا ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە 72 هەزارو 227 كەس پێكهاتووە.
رەنج شوكری راشیگەیاند، چوار ناوەندی دەنگدان بۆ زیندانییەكان ئامادەكراوە و زیندانیان دەتوانن لە 11 وێستگە دەنگ بدەن، هەروەها بۆ نەخۆشەكانیش لەسنوری پارێزگای سلێمانی  18 بنكە ئامادەكراوە كە 18 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت.




AM:10:39:27/04/2014