سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت " ململانێكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سه ده‌سترۆیشتووه‌كانە و هیچ په‌یوه‌ندی به پرۆژه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێرو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه نییه، ئه‌و هێزه‌ی بەکارھێنراوە دیسان په‌یوه‌ندی به پشك و ململانێكانه‌وه هه‌یه".
لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک د.شێرکۆ جەودەت دەڵێت " گرێبەستی غاز بەم شێوەیەیە: رۆژانه 700 ته‌ن به شێوه‌ی حكومی بخرێتە بازاڕه‌وه‌و به نرخی 7500 دینار بگاته ده‌ست هاوڵاتی. رۆژانە 300 ته‌نی به شێوه‌ی بازرگانی بفرۆشرێت".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت " بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بازرگانییه‌كه ره‌واجی پێ بدرێت و ساغ بكرێته‌وه، به سستی به‌شه حكومییه‌كه دابەشدەکرێت، خه‌ڵكیش كه پێویستی بەغازەو بەتایبەت لەم وەرزەدا ناچاره بچێت به نرخێكی به‌رز له بازرگانییه‌كه بیكڕێت".
ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ململانێكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سه ده‌سترۆیشتووه‌كانە و هیچ په‌یوه‌ندی به پرۆژه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێرو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه نییه، ئه‌و هێزه‌ی بەکارھێنراوە دیسان په‌یوه‌ندی به پشك و ململانێكانه‌وه هه‌یه.
لە کۆتاییدا دەڵێت "بۆیه قۆناغی داهاتوو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ده‌سترۆیشتووانه‌یه كه بارزگانی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی و فشاری هه‌موو لایه‌كه به هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سانه هێزیان له پشته".