گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی شوبات نرخی دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی نرخێکی کەمیان تۆمار کرد، نرخی دۆلاری ئەمریکی و تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٨٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٢ هەزارو ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٩٥٠ دینار، دوێنێ سێشەممە نرخی ١٠٠ هەزار تمەەنی ئێرانی ٩٠٠٠ هەزار دینار بوو.

 

 



AM:10:03:05/02/2020