لەشاری وانی کوردستان ٢٣ هاولآتی دەبن بەژێر بەفرەوە، تیمی فریاگوازی دەچن بەدەم ژێرکەوتووەکانەوە بەفر هەرەسدەهێنێت و زیاتر لە ٥٠ کەسی یەو تیمانە ئەوانیش دەبن بەژێر بەفرەوە.
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی وان، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند،" تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌كاتی گه‌ڕانیان به‌دوای دوو كه‌سدا كه له هه‌رسی به‌فردا بێسه‌روشوێن بووبوون، به‌فر به‌سه‌ر خۆشیاندا رماوه".
بیلمه‌ز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوێنی له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان وان-باخچه‌سه‌رای هه‌ره‌سی به‌فر روویداوه و تا ئێستاش تواندراوه حه‌وت كه‌س به‌زیندوویی رزگار بكرێن و ته‌رمی پێنج كه‌سیش له‌ژێر به‌فره‌كه ده‌رهێندراوه، به‌ڵام دوو كه‌س تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووباره ده‌ستیان به گه‌ڕانیان به‌دوای ئه‌و دوو كه‌سه‌دا كردووه، به‌ڵام له‌كاتی كاركردنیاندا به‌فر به‌سه‌ریاندا رماوه، به‌مهۆیه‌وه تیمی نوێی فریاگوزاری هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنیان به‌رده‌وامه.
تا ئێستا ژمارەی تەواوی ئەو کەسانەی بوونەتەژێر بەفرەوەو گیانیان لەدەستداوە نەزانراوە.