وەزارەتی ڕۆشنبیری کەناڵەکەی مەلا مەزهەری داخست

حکومەتی هەرێم پەخشی کەناڵی سروشت ڕادەگرێت، کە لەلایەن مەلا مەزهەر خۆراسانی خاوەندارێتی دەکرێت.

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم کە ئەمڕۆ دەرچووە و واژۆی شێروان عولا بەڕێوەبەری گشتی راگەیاند و چاپ و بڵاوکردنەوەی لەسەرە، ئاماژەی بەوەکردوە" کەناڵی سروشت چەند جارێک ئاگادارکراوەتەوە و پابەند نەبووە بە  رێنماییەکانی پێشکەشکردنی بەرنامەی خێرخوازی، بۆماوەی یەک هەفتە پەخشی کەناڵەکە ڕادەگیرێت".

 

هاوکات لە نوسراوەکەدا هاتووە، ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە چەند جارێکی تر وەزارەتی رۆشنبیری چەند کەناڵێکی دیکەی بەهەمان شێوە و بۆ ماوەیەک داخستووە.



PM:07:39:05/02/2020