پارتی بەئەنجامی لێكۆڵینەوە لەتەقەكانی بەردەم لقی چوار رازی نیە
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەرووداوی تەقەكانی چەند شەوێك لەمەوبەر لەنزیك لقی چواری پارتی راگەیەنراو نوێنەری لقی چواری پارتی له سلێمانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ره‌تكرده‌وه .
لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی دا ئەمرۆ (27 نیسان 2014)، لیوا سەردار عەزیز سەرۆكی دادگای هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی رایگەیاند، "كەس لەسەر تەقەكردن لەلقی چواری پارتی دەستگییر نەكراوە".
لیوا سەردار عەزیز سەرۆكی لیژنه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه‌ی لقی چواری پارتی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"روداوه‌كه بابه‌تێكی سیاسی نه‌بووه و به‌و شێوه‌یه نیه باسكراوه".
لیوا سەردار عەزیز، وتی"ئه‌و كه‌سه‌ی تۆمه‌تباركراوه به ته‌قه‌كردن له لقی چوار ئێمه بانگمان كردوه و لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه فیته‌ر بوون و هیچ ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نه‌بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گرژیه‌كه له‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵه‌ی پاسه‌وانه‌كانی لق و شۆفێرێكی تر دروست بووه و"دوای لێكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه فیشه‌كه له ئوتێل رامادای داوه كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر لقی چواری پارتی".
له‌به‌رامبه‌ردا وشیار سدیق نوێنەری لقی چواری پارتی له سلێمانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند"ئێمه به‌و ئه‌نجامانه رازی نین و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:02:27:27/04/2014