مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له پێشوازی كردنی له برۆنۆ ئوبێرت، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق، رایگهیاند، ئهوان پشتیوانی له حكومهتێك دهكهن پابهند بێت به جێبهجێكردنی دهستوورهوه.
بهپێی راگهیهندراوی كۆبوونهوهكه، لەدیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا.
ههروهك مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی هێوربوونەوە و سەقامگیربوونی دۆخی ئێستای عیراق کردوه و ئاماژەی بەوەداوه" ئێمە پشتیوانی لەحکومەتێک دەکەین کە پابەند بێت بە جێبەجێکردنی دەستوور و ئەو لەیەکتێگەیشتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هاتووەتە ئارا".
باڵیۆزی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتیش گرنگیی پشتیوانیکردنی سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش.