كڵاوشینەكان هەڵدەكوتنە سەر گۆڕەپانەكانی مانگرتن لە بەغدا و كەربەلا

میدیاكانی عیراقی ڕایگەیاند" كڵاوشینەكانی سەر بە ڕەوتی سەدر، دەستییان كردۆتەوە بە بڵاوبوونەوە لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا".

 

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند" كڵاوشینەكان دەستییان كردەوە بە بڵاوبوونەوە لە گۆڕەپانەكانی تەحریر لە شاری بەغدا و بە هەمان شێوە لە گۆڕەپانی خۆپیشاندەرانیش لە كەربەلا بڵاوەیان كردووە".

 

دوێنێ‌ چوار شەممە، بەهۆی پێكداهەڵپژانی نێوان كڵاوشینەكانی سەر بە موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، ١١ كەس كوژران و ٣٠ كەسی تر برینداربوون، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەدر دەڵێت، بۆ مەبەستی گێڕانەوەی ژیانی ئاسایی و كردنەوەی خوێندنگە و ڕێگەوبانە گشتییەكان، فەرمانی بە كڵاوشینەكان كردووە، یارمەتی هێزە ئەمنییەكان بدەن.

 

 




PM:06:38:06/02/2020