سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاند" خۆپیشاندانی ئاشتییانە، مافێكی دەستوریی رێگەپێدراوە و كوشتنی خۆپیشاندەرانیش، تاوانێكی زەق و زەوتكردنی ئازادی و مافە دەستورییەكانی هاوڵاتیانە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگهیهندراوێكی سهبارهت به دۆخی ئێستای خۆپیشاندانهكانی عیراق بڵاوكردهوه و رایگهیاند" بەردەوامیی بەكارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران له عێراق ئیدانە دەكەین، خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێكی دەستوریی رێگەپێدراوە، كوشتنی خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێكردنیان، تاوانێكی زەق و زەوتكردنی ئازادی و مافە دەستورییەكانی هاوڵاتیانە".
نێجیرڤان بارزانی له به شێكی دیكهی پهیامهكهیدا دهڵێت" ێمە لەكاتێكدا داوای راگرتنی ئەو تووندوتیژی و هەڵسوكەوتە ناڕەوا و نایاساییە دەكەین، پشتگیریی خۆمان بۆ داوا رەواكانی خۆپیشاندەران دووپات دەكەینەوە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی باشتر كە مافی شایستەی گهلی عێراقە".
راشیگهیاندووه" كه پێویسته ههمووان لهوه تێبگهن كێشە و ناڕەزایی و داواكارییەكانی خەڵك بە زەبری هێز و سەركوتكاری نە كپ دەكرێن و نە چارەسەر دەبن، داواشی كردوه ههرچی زووترە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە".