قەڵادزێ.. بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەهۆشبەرەكان كەسێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، لەناو غاباتی قەڵادزێ بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر كرد كەسێكیان دەستگیركردووە، لەدایكبووی ساڵی ١٩٧٦ە و دانیشتوی هەولێرە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" پاش بەدەسهێنانی زانیاری مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر تۆمەتبارێكیان بەناوی (ع . م ) لەدایكبووی ساڵی ١٩٧٦ دانیشتوی هەولێر، لەناو غاباتی قەڵادزێ بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرد".

ڕاشیگەیاندووە" ناوبراو لە ڕۆژی ٢٨/١٠/٢٠١٩ لە لایەن دادگای تاوانەكانی ١ی سلێمانی بە ماددەی ٢ بڕگەی لە یاسایی ماددە هۆشبەرەكان داواكراوە، بەڵام بەدەم داواكاریەكەی دادگاوە نەچووە و ئەمڕۆش بەهەمان تۆمەت دەستگیر كرا، پاش دەستگیركردنیشی هەواڵەی یاریدەدەریەتی ئاسایشی قەڵادزێ كرا".

AM:09:29:07/02/2020