کۆشکی سپی: سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە لە یەمەن كوژرا

کۆشکی سپی رایگەیاند" لەمیانی چالاكیەكی سەربازی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە دورگەی عەرەب، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە لە یەمەن كوژرا".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆشکی سپی ئاشکرایکرد" بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ لەمیانی چالاكییەكی سەربازی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە دورگەی عەرەب، قاسم ئەلریمی، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە لە وڵاتی یەمەن كوژرا".

 

دۆناڵد ترەمپ دەربارەی کاریگەری ریمی وتی" دوای کوشتنی قاسم ریمی، ئێستا زیاتر هەست بە ئاسایش دەکەن".

دەربارەی رابردووی سەرۆکی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کرد" قاسم لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا، چووەتە نێو ریزەکانی قاعیدە و لە بەرژەوەندی ئوسامە بن لادن کاری کردووە".

 

سەرۆکی ئەمریکا روونیشیکردەوە: رێکخراوی قاعیدە لەژێر سەرپەرشتی ریمیدا لە نیوە دوورگەی عەرەبیدا، کاری توندوتیژی بەرامبەر خەڵکی مەدەنی ئەنجام داوە و هەوڵیشی داوە دژی هێزەکانی ئەمریکا چالاکی ئەنجام بدا.

 
 


AM:09:56:07/02/2020