به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنی: خه‌نده‌قه‌که به‌رێکه‌وتنی میت و پارتی بووه
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا رێککه‌وتنی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ پارتی دیموکرات ئاشکراده‌کات، که ئامانج لێی به‌هێزکردنی پێگه‌ی تورکیایه له‌هه‌رێمی باشووری کوردستان و لاوازکردنی ئه‌و هێزانه‌ی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیان.
بەپێی هەواڵێكی ئەمرۆی رۆژنامەی هاوڵاتی لە به‌ڵگه‌نامه‌که که ئاراسته‌ی کونسوڵی تورکیا له‌هه‌ولێر کراوه، هاکان فیدان سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق (PDK) کۆبۆته‌وه و له‌رێگه‌ی کۆمیته‌ی ستراتیجی دوو لایه‌نه‌وه له‌سه‌ر سێ خاڵ رێککه‌وتوون .
به‌ڵگه نامه‌که پله‌ی نهێنی هه‌یه‌و له‌ژێر ناونیشانی "چه‌ند بڕیارێک بۆ به‌هێزکردن‌و خۆبه‌جێکردنی کۆماری تورکیا له‌هه‌رێمه‌که‌دا” به‌شێوه‌ی "تایبه‌ت، به‌ده‌ست بۆ شوێنی په‌یوه‌ندیدار” ئاراسته‌ی کۆنسوڵی تورکیا له‌هه‌ولێر کراوه، هه‌رچه‌نده مێژوه‌که‌ی دیارنیه به‌ڵام ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی باسی چه‌ند بڕیارێک ده‌کات بۆ ئه‌م مانگه .
به‌پێی رێککه‌وتنه‌که، بۆ ئاسته‌نگکردنی هاتوچۆی لایه‌نه دژبه‌ره‌کانی تورکیاده‌بێت پارتی دیموکراتی کوردستان درێژه بدات به‌هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق له‌نێوان سنووری رۆژئاوا و هه‌رێمی باشووری کوردستان و له‌حاڵی پێویستدا له‌ناوه‌وه‌ش ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن.
خاڵێکی دیکه‌ی رێککه‌وتنه‌که دروستکردنی فشاره له‌سه‌ر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) و کارئاسانی بۆ باڵی سه‌ربازی گرووپه چه‌ته‌کانی به‌ره‌ی نه‌سرای سه‌ر به ئه‌لقاعیده، هاوکات پارتی له‌وه تێ بگه‌یه‌نرێت که ئه‌و هێزه کوردییانه‌ی له‌هه‌رێمه‌که‌دان نابێت دژی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تورکیا بن، به‌تایبه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌و حکومه‌ته‌ی له‌داهاتووشدا ئاواده‌کرێت ده‌بێت له‌ناویدا والێبکه‌ین له‌حالێکی وه‌ها دابێت دژایه‌تی به‌هانه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تورکیای پێنه‌کرێت .
له‌به‌شێکی تر به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا جه‌ختکراوه‌ته‌وه :" هه‌ندێک شتی گرنگ هه‌ن له باکووری عێراق که به‌رێگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌مان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشه رێگه‌یه‌ی ده‌ستنیشانمان کردووه ، سه‌ره‌تا به‌هێزکردنی حیزبه‌که‌ی بارزانی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و حیزب و پارت و لایه‌ن و ئۆپۆزسیۆنانه‌ی دژی نرخه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تورکیا ، ئێراق و سوریان بێکاریگه‌ر و وه‌لابخرێن."
هاوکات ئه‌وه‌ش ئاشکراکراوه که کاری کۆنسۆڵخانه‌که‌یان له‌هه‌ولێر چالاکه و " رێکه‌وتنامه‌کانمان له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی بارزانی هه‌ڵی پێشکه‌وتنی خه‌باتی سیاسیمان له‌هه‌رێمه‌که پێشده‌خات ."
PM:02:47:27/04/2014